به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌رجۆره سیاسی کردنی بڕیاری فه‌رمی عێراق سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی ئێران ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند که ده‌ست گرتن به په‌یوه‌ندی تایبه‌تی نێوان عێراق و ئێران گرنگی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه.
ئه‌نجومه‌نی ئه‌منیه‌تی نیشتمانی عێراق له درێژه‌دا زیادی کرد: ئێمه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی سه‌باره‌ت به لێدوانی فه‌رمی عێراق و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته سه‌باره‌ت به گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران هاتووه‌ته ئاراوه، ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و بێ بنه‌مان.
شایانی باسه که پێشتر به‌غدا ڕایگه‌یاند بوو که به هۆی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران، چی دیکه له کاری بازه‌رگانی و ئاڵ و گۆڕه‌کان له‌گه‌ڵ تاران له دۆلار که‌ڵک نابه‌ن.
Your Comment